کۆڵبەرێک لە ئەنجامی راوەدوونرانی لەلایەن هێزە چەکدارەکنی ئێرانەوە بووە قوربانی
٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٤٣
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بەهۆی راوەدوونرانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە بەرزایی بەربوویەوەو بە توندی بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی یەکشەممە (٢٧ی رەشەمە/١٨ی مارس) کۆڵبەرێکی مەریوانی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە راونرابوو لە ملەی تەتە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بوو.
هەواڵنیری “هەنگاو”، ناسناوی ئەو کۆلبەرەی "محەمەد" خەلکی گوندی "ئسکۆڵ"راگەیاندووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەیکی باوەڕپێکراو، ئەو کۆڵبەرە بە توندی بریندارە و هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریونا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.