کۆڵبەرێک کە هەر دوو لاقی پەڕیوە پێویستیی بە یارمەتییە+وێنە

٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٦:١١

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار کە ماوەی ۲٠ رۆژ پێش ئێستا لە سنووری پیرانشار هەر دوو لاقی لەدەست دا، بۆ چارەسەری و دەرمان پێویستیی بە یارمەتییە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، مستەف ئەحمەدپوور کۆڵبەری کوردی خەڵکی پیرانشار کە بەهۆی تەقینەوەی مین هەردوولاقی لەدەست دا، هەنووکە لەبەشی (ئای سی یوو)ی نەخۆشخانەی مەهابادەوە بۆ نەشتەرگەریی لاقەکانی داوای ۱۳ ملیۆن تمەن پارەی لێ دەکرێت.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە گەنجە بەهۆی هەژاری و دەست تەنگییەوە  توانای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نیە و بەرپرسانی نەخۆشخانە رایانگەیاندووە هەتا ئەو بڕە پارەیە دابین نەکرێ، نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام نادرێ.

مستەفا ئەحمەدپوور، تەمەنی ۲۱ ساڵە و کوڕی رەحمان و خەڵکی گوندی شەختانی پیرانشارە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە کاتژمێر رۆژی هەینی (۱۸ی رەشەمە/ ۹ی مارسی ۲٠) هاوڕێ لەگەڵ ۳ کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی قەمتەران بەهۆی راوەدوونرانیان لەلایەن چەتەکانی سوپای پاسدرانەوەکەوتنە سەر مین و یەکێک لەوان کوژرا و ئەو سێ کەسەی دیکەش بەتوندی بریندار بوون.

لەو رووداوەدا کۆڵبەرێک بەناوی "ئەمیرخان رەخیدە” تەمەن ۲۸ ساڵ و کوڕی مەعرووف گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە