لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٩ بەندکراو لەسێدارە دراون

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییندا لانیکەم ٩ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراوەرد لەگەڵ مانگی فێوریە ١٣ حاڵەت کەمی کردووە.

١٤ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٠٠


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییندا لانیکەم ٩ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراوەرد لەگەڵ مانگی فێوریە ١٣ حاڵەت کەمی کردووە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی ٩ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کەرەج، ئورمیە، زەنجان و مەشهەد جێبەجێ کراوە.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ٩ کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.


ناسنامەی تەواوی ئەو ٩ کەسە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

سەرچاوەکان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران
ڕۆژنامەی ئێران

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە