هەشت بەندکراوی کورد مەترسیی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەیان لە سەرە
هەنگاو: هەشت بەندکراوی خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز، بانە، کرماشان و دێولان کە حوکمی سێدارەیان هەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەکانی سنە و سەقز گو
هەنگاو: هەشت بەندکراوی خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز، بانە، کرماشان و دێولان کە حوکمی سێدارەیان هەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەکانی سنە و سەقز گوازراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان زۆرە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،هەشت بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەکانی سنە و سەقز ڕاگیراون، گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بڕیارە سبەی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕ (٢٢ی ئاوریل) حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت.
ئەو هەشت بەندکراوە کە خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز ، بانە، دێولان و کرماشان بوون، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
ناسنامەی ئەو هەشت کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی سنە
٢_ ڕامیار موخلیس خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی سنە
٣_ واحید فەیزی خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی سنە
٤_ عەدنان میرەکی خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی سنە
٥_ سینا محەمەدی خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی سنە
٦_ سەعید محەمەدپوور خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی سنە
٧_ ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور خەڵکی سنە، لە بەندیخانەی سنە
٨_ حوسێن حەیدەری خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی سەقز