بریندار بوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر لە سنووری هەورامان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.

١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:٠٨


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (١٩ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسوود ناسنامەی ئەو جوار کۆڵبەرەی ”سالار“ و کەیهان“ خەڵکی جوانڕۆ، ”محەمەد ئەمینی“ خەڵکی سەوڵاوا و ”زەکەریا“ خەڵکی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر ڕاگەیاندووە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران چەکی ساچمەییان بە کار هێناوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. ١٦ حاڵەت واتە زیاتر لە ٨٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی و ٣ حاڵەتیش بە هۆی ڕووداوی سروشتی بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە