کوژران و بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە یەک ڕۆژدا

هەنگاو: ڕۆژی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕ

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٦:٢٤


هەنگاو: ڕۆژی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژران.


بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی ژوئیە) هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری چالدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو” کوژراوە. زیاد خەڵکی گووندی “گوڵ” بووە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.


لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئاوایی “نمەنجێ”ی پیرانشار بە ناوی ”ئیبراهیم ئەبووبەکری” لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

هەمان ڕۆژ لە سنوورەکانی نۆدشە، ئورمیە و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە