سنە/ دوو بەندکراو مەترسیی لەسێدارە دانیان لە سەرە

هەنگاو: دوو بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژ

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٧:٤٥


هەنگاو: دوو بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە گوازرانەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانە گوازراونەتەوە.


هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی ”سەعید محەمەدی فەڕ“ خەڵکی کرماشان و ”مورتەزا پیرخزری“ خەڵکی سنە ڕاگەیاندووە.


سەعید محەمەدی فەڕ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، بەڵام جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دواخرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە