کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە کوژرا
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی لاویان کردە ئامانج و گیانی لە دەست دا.
٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٢:١٣
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی لاویان کردە ئامانج و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”هادی خدری“ تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا"ی ناوچەی زێویە گیانی لە دەست داوە.
مراسم خاکسپاری "هادی خدری" کولبر جوان اهل بانە کە بامداد امروز با شلیک مستقیم نیروهای مرزبانی بە قتل رسید#کولبر_نکشید #بانە https://t.co/kbKN3XLv4C pic.twitter.com/LXmlwZiX86
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) August 13, 2020