بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٢:٤٠
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە سێ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ”قانێع بەهرامی“ تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عەلی ڕەنجبەر خەڵکی گوندی میانەی مەریوان و کۆڵبەرێک بە ناوی ”ناجی“ خەڵکی گوندی ”وسنە“ی مەریوان ڕاگەیاندووە.
ئەو سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.