کوژرانی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار
هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قەلەرەشی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر کوژراون.
هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی “زانست حەسەن نەژاد” تەمەن ٢٥ ساڵ، “زانکۆ ئەحمەدی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و ”سرووش ملکاری“ ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری زێوەی پیرانشار تەقەیان لە کاسبکاران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”جەلال خزری“ خەڵکی زێوە گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.