بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی رەزبەر٢٧٢٠ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵ بە ناوی “ڕەحیم ئیرەجی” خەڵکی گوندی قۆرەوەرە سەر بە شاری سەقز بریندار بوە.
 

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند رەحیم ئیرەجی خێزاندار و فیشەک بەر چۆکی کەوتووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە.
 

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ٤ی رەزبەر (٢٥ی سێپتامبر) کۆڵبەرێکی خەڵکی گووندی دزاوەر سەر بە شاری نەوسوود بە ناوی “سوهەیب فیردەوسی”  لە سنوورەکانی ئەو شارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندا کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە