ئورمیە/ دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بوونە قوربانی

هەنگاو: لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنوورەکانی ئورمیە، کۆڵبەرێک کوژرا و براکەشی بریندار کراوە.

١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٧:٠٩

 

هەنگاو: لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنوورەکانی ئورمیە، کۆڵبەرێک کوژرا و براکەشی بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی تورکیە لە سنوورەکانی ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە دوو کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی تورکیا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی موحسین قاسمی کوژراوە و برایەکی ئەو کۆڵبەرەش بە ناوی موسلیح قاسمی تەمەن ٢١ ساڵ بریندار بووە.

 ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی کووران بوون و موسلح بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری جوولەمێرگ سەر پارێزگای حەکاری کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە