نەوسوود/ کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.
١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٩:٥٢
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی گوندی شووشمێ سەر بە شاری نەوسوود کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی لوقمان ڕەحیمی خەڵکی گوندی بانەوەڕە ی پاوە ڕاگەیاندووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لوقمان ڕەحیمی لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینە لاقێکی پەڕیوە.