بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١١:٥٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠( ١٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری "سەرتەزێن"ی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژیی گوللە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی " نەجمە مورادی" راگەیاندووە کە خەڵکی گوندی " قولی ئاوا" یە. شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانه.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە