بریندار بونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی
١٨ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٠:٥٤
هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٨ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، دەسڕێژیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.
هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند ئەم کۆڵبەرە ناوی ئەمیر ئیلاهی و خەڵک سەلاسی باوەجانییە و قاچی زۆر بە سەختی بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز (٥ی دێسامبەر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "ئومێد ئەحمەدی" هەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار ببوو.