کۆڵبەرێک لە سنووری سەوڵاوا بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی "کەلاتەرزان"ی سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزایییەکانی سنووری هەورامان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ

٢٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٥:٥٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی "کەلاتەرزان"ی سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزایییەکانی سنووری هەورامان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٨ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی "تەتە"، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ڕایگەیاند ئەم کۆڵبەرە کە ناوی "ئومێد ساڵحی"، کوڕی یەدوڵلایە و تەمەن ٢٦ ساڵە، خەڵکی گوندی نگڵی سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزانی ناوچەی سنەیە.

ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە