دوو خوێندکاری کوردی زانکۆی خاڕەزمیی کەرج، دەستەبەسەر کران

هەنگاو: لە نوستنگەی زانکۆی خاڕەزمیی کەرەج، ٧ خوێندکاری کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەس

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٤:٠٠

 

هەنگاو: لە نوستنگەی زانکۆی خاڕەزمیی کەرەج، ٧ خوێندکاری کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هاوکات پێنج هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر نوستنگەی  کوڕانی زانکۆی خارەزمیی کەرج و لانیکەم ٢ خوێندکاری کوردیان به ناوەکانی سوهەیب بادرووج خەڵکی مەریوان و فەرزاد سامانی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرد و گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هاوکات پێنژ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالاری ڕەهەوی،  ئەفشین مامئەحمەدی و سیروان نووری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباەوە دەستبەسەر کراون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم حەوت هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیاشیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە