سەرما گیانی کۆڵبەرێکی بۆکانیی ئەستاند
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە سنووری بانە، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
٢٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:٥٣
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە سنووری بانە، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٧ی فێوریەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی بۆکانی لە چیاکانی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند ئەم کۆڵبەرە ناوی "شارام قادری" و خەلکی گوندی "وشتەپە"ی بۆکانە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماری کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە، بانە و سەوڵاوا بە هۆی ڕووداوی وەک هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی و هەڵدێران لە بەرزایییەوە گیانیان لە دەست داوە.