برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان
هەنگاو: لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار و ب
هەنگاو: لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٥ی ہاوریلی ٢٠٢١) هێزەکانی سەر سنووری قوڵقوڵە لە شاری مەریوان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم پێنج کۆڵبەر بریندار کراون.
هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەم پێنج کۆڵبەرەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە"کاروان مەنووچێهری، زانیار حاتەم پەناه، سەلاح وەتەن دۆست، سۆران وەتەن دوست و ئارام مەنووچێهری" ڕاگەیاندووە کە خەڵکی شاری مەریوان و گوندی میراوای ئەم شارەن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرانە دوای ئەوەی کەوتوونەتە بۆسەی هیزەکانی سەر سنووری بریندار بوون و تا ئێستا چارەنووسی لانیکەم ٣٠ کۆڵبەری دیکەی کاروانەکە نادیارە.
ئەم پێنج کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی" مەریوان گوازراونەتەوە.