کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لە ترسی هێزەکانی سپا خۆی خستە ڕووبارێک و خنکا

هەنگاو: کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی فرێداوەتە نێو ڕووبارێک و گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٩ی مەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک بە ناوی " فەرزاد جەباری" تەمەن ٣٠ ساڵان لە کاتی کۆڵبەری خۆی خستووەتە ناو ڕووباری "بنار" و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزاد جەباری خەڵکی گوندی مەنسورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بووە و دوای ئەوەیکە کە کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سپا بۆ ئەوەیکە دەستبەسەر نەکرێت خۆی فڕێ داوەتەوە نێو ڕووبارەکە و گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە