کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەڵماس

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٤:٥٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٦ی مەی ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە "زابت ئاڵخانی" تەمەن ٤٦ ساڵ ڕاگەیەندراوە کە لە نزیکی گوندی "ئاخ بەرزە" و لە پاسگای ئەو گوندەوە تەقەی لێ کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە سیگاری پێ بووە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێ کراوە.

زابت ئاڵخانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شاری ئورمیە ڕاگیراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە