ئورمیە/ سێ بەندکراوی کورد مەترسیی سێدارەیان لە سەرە

هەنگاو: سێ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پێشتر سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، مەترسیی سێدارەیان لە

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: سێ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پێشتر سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، مەترسیی سێدارەیان لەسەرە و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لانیکەم سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “سێپهر عەباس نژاد” ، “ئەسکەندەر زارع” و “حەمزە ڕەزایی” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە لە بەندی ٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە و پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە