کوژران و بریندار بوونی ۲۶ کۆڵبەر لە مانگی جولای ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۲۶ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٢:٠٢

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۲۶ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٦٩٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٢٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ١٤ حاڵەت بووە. ٢ حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٦٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتان: ٨ حاڵەت (٨ بریندار) کە دەکاتە ٣١٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٨ حاڵەت ( ١ کوژراو  و ٧ بریندار).

پارێزگای سنە: ١٤ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ١٢ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت ( ٤ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە