سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران

هەنگاو: سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی و بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوونەوە، جێبەجێ کرا.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٠:٢٧

 

هەنگاو: سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی و بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوونەوە، جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە ڕەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردوو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی جوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە