بانە/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لانیکەم دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر کە لەکاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەری بوون بوونە قوربانی.

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٦:٢٥

 

هەنگاو: بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر کە لەکاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەری بوون بوونە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نمیەڕۆی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لە جاددەی کەریم ئاوا نزیک لە سنووری بانە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویتا لانیکەم ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە و بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە  جەماڵ شەریفی و مێهدی مەولوودپوور  ڕاگەیەندراوە.

هەشت کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی مزەفەر پەناهی، موحسین ئیسماعیلی، سینا عەبدوڵڵاهی،سەردار ڕوستەم زاده، یاسر ساڵحی ، عەبدولخالیق شەریفی، حیسامەدین موسا تەوەکولی و سیامەک ئارام   بریندار بوون کە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە و باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە