کوژران و بریندار بوونی ١٧ کۆڵبەر لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٩ سەرماوەز ٢٧٢١، ١١:٤٥

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانو تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا یەک کۆڵبەر کوژراوە و ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (١ کوژراو و ٨ بریندار) کە دەکاتە ٥٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ئەشكەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٥ حاڵەت (٥ بریندار) کە دەکاتە ٢٩٪ کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت ( ٢ بریندار ).

پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ١ کوژراو و ٥ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٩ حاڵەت ( ٩ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە