دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی بەهایی لە کرماشان

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان هاوڵاتیەکی بەهاییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراوەتەوە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان هاوڵاتیەکی بەهاییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مای مرۆڤی ”هەنگاو” ڕۆژی یەکشەممە (١٦ی بانەمەڕی/ مەی ٢٠١٨) هێزە ئیتلاعاتیەکانی کرماشان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی بەهایی و دەستبەریان کردووە.

ماڵپەری “ ناوەندی دموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان” ناسنامەی ئەم هاوڵاتیەی “خوداداد میری” ڕاگەیاندووە.

دوای تپەربوونی یەک هەفتە لە دەستبەر کرانی ئەم هاوڵاتیە بەهاییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی  چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.

خوداداد میری خەڵکی مازەندەرانی باکوری ئێرانە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شاری کرماشان نیشتەجێ بووە.

 ناوبراو پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئەماکن مەجبور کراوە کتێوفرۆشی خۆی بفرۆشێ و دواتر بۆ کرماشان کۆچی کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە