دوو بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران
هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٣٢
هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە(٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٤ی مەی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم دوو کەسەی “خەلیل ئاگووش” خەڵکی ماکۆ و “سوهەیل میربەخش” خەڵکی ئورمیە ڕاگەیاندووە.
ئەم دوو هاووڵاتیە بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
خەلیل لە لە ٦ ساڵ پێش و و سوهەیل لە لە ٤ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراون.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسـێدارە دانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە میدیا حکومەتییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.