برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران لەسنووری هەورامان

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری هەورامان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

٢٦ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٠٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری هەورامان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١٥ی مەی ٢٠١٨)، هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی هانە گەڕمەڵە سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەریک بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری نەوسوود ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی “مستەفا حاجی” ڕاگەیاندووە.

مستەفا بە هۆی قووڵ بوونی برینەکەیەوە و بە بەمستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری تەتەی هەورامان دەستیان بە سەر شت و مەکی ١٢ کۆڵبەردا گرتووە و ئاگریان داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کۆڵبەری کورد لە شارەکانی پیرانشار، نەوسوود، بانە و ئورمیە بوون بە قوربانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە