چارەنووسی ڕەحیم حەسەن خالی پاش ٤٠ ڕۆژ نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرابو.

٦ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٢:١٤

پشتیوانی هەنگاو بکەن

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرابوو هەروا نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، چارەنووسی ”ڕەحیم حەسەن مەحاڵی“ خەڵکی پیرانشار کە نزیک ٤٠ ڕۆژ پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

 ڕەحیم حەسەن مەحاڵی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە هێزە ئەمنیەکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردوەتە سەر ماڵ ناوبراو و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاریک یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەریان کردوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە و بەڵام ئەوان وڵامێکیان نەبووە ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

پێشتر “هەنگاو” بڵاوی کردبووە کە هێزە ئەمنیەکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردوەتە سەر ماڵ ناوبراو و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاریک یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەریان کردوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە