ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی کوردی دەستبەسەر کرد

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

٧ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان، پاشنوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە (٧ی جۆیەردانی ٢٨ی مەی ٢٠١٨) هێرشیان کرده سەر ماڵی هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان و دەستبەسەریان کرد.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان، ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردەی "ئەمجەد قادری" و خەڵکی گوندی "چۆڕ” راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هەلیان کوتاوەتە سەر مالی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەریان کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی ڕابردوودا (بانەمەڕ) ٤٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە