دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی کورد لە مەریوان و خۆی
هەنگاو:هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم چوار هاووڵاتی کوردیان لە شارەکانی مەریوان و خۆی دەستبەسەر کران.
هەنگاو:هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم چوار هاووڵاتی کوردیان لە شارەکانی مەریوان و خۆی دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی سێ شەممە(٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٩ی مەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری خۆی گەنجیکی کوردیان بە ناوی (موسەیب لاچینی) دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هاوڵاتیە کوردە بە تاوانی چالاکی سیاسی و پرۆپاگەندە دژی ئێران دەستبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دوشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨/٢٨ی مەی ٢٠١٨) هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی چۆر سەر بە مەریوان و سێ هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانەی “ئەمجەد قادری، موسا و شاهۆ” ڕاگەیاندووە.
ئەم سێ هاووڵاتیە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ئەحزابی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستبەسەر کراون.
تا کاتی نوسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنوسی ئەم چوار هاووڵاتیە لەبەر دەست نیە.