یەکێک لە گیراوانی ”چۆڕ“ی مەریوان ئازاد کراو و چارەنووسی دوو دیکە نادیارە

هەنگاو:یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ئاوایی ”چۆر”ی سەربە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام لە چارەنوسی دوکەسی دیکەی هیچ زانیاریەک لەبەر دەست نیە.

١١ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٣:٣٦

 

هەنگاو:یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ئاوایی ”چۆر”ی سەربە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام لە چارەنوسی دوکەسی دیکەی هیچ زانیاریەک لەبەر دەست نیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٨ی مەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، هێرشیان کردە سەر ئاوایی “چۆر” و سێ کەسی دانیشتووی ئەم ئاواییەیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەم سێ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “ئەمجەد قادری. موسا یوسێفی و شاهۆ سورەیی” ڕاگەیاند.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاهۆ سورەیی بە دانای بارمتە لە زیندان ئازاد کراوە بەڵام لە چارەنووسی ئەمجەد و موسا هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نیە.

ئەم سێ هاووڵاتیە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێرانی دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە