گوڵاڵە مورادی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراوە
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، گوڵاڵە مورادی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری شنۆ دوای هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعات، دیاری نەماوە و بنەماڵەی ناوبراو لەسەر ئەو بروایەن کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
گوڵاڵە مورادی ماوەیەک پێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێ کرابوو کە نابێ چیدی لە چالاکیەکانی بەردەوام بێت.
ماوەی چەند ڕۆژە ئەم چالاکە دیار نەماوە و بنەماڵەکەی دەڵێن دڵنیاین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەک نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنیە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند، بنەماڵەی مورادی چەندین جار سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی شاری شنۆیان کردووە، بەڵام هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی کچەکەیان ور نەگرتووە.
گوڵاڵە موردای سەڕەڕایی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی، چالاکی مافی منداڵانیش بووە.