دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٧ ساڵ لە شاری سنە
هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی تەوریوەر سەر بەشاری سنە، لەلایەن هێزەئەمنیەتیەکانی ئێران، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی تەوریوەر سەر بەشاری سنە، لەلایەن هێزەئەمنیەتیەکانی ئێران، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ١ی ژوئەنی ٢٠١٨) هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دوای هێرش بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی تەوریوەر، دەستبەسەریان کردووە.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سنە ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”باقر ڕوستەمی“ کوری فەرەج ڕاگەیاندووە.
دوایی تێپەڕبوونی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتیە تەمەن ٤٧ ساڵە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (مەی) لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیت کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کراون ،کە ١٧ حاڵەت بە تۆمەتی هاوکاری و پشتیوانی هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران بووە.