پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە سەر پێڵی زەهاو بە هۆی بێ هیوایی دوای بوومەلەرزە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: پیاوێکی پیری خەڵکی یەکێک لە دێهاتە بوومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی ناهومێدی و بێدەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

١٤ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: پیاوێکی پیری خەڵکی یەکێک لە دێهاتە بوومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی ناهومێدی و بێدەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی یەکشەممە (١٣ جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٣ی ژوئەنی ٢٠١٨) یەکێک لە بوومەلەرزە لێدراوانی شاری سەرپێڵ زەهاوی هەوڵی خۆکوشتنی داو و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەرپێڵی زەهاو ناسنامەی ئەم پیاوەی تەمەن ٧٠ ساڵانەی “شامار بوچانی” ڕاگەیاندووە کە خەڵکی ئاوایی “قەڵاوار” سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شامار پێشتر لە نێو خەڵکدا وتوویەتی بە هۆی بێ هیوایی و بێ دەرەتانی چیدی ناتوانم ژیانێکی نوێ دامەزرێنم  و خۆم دەکوژم، کە دوایی یەک کاتژمێر لە ماڵەکەی خۆی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستا دەیان هاووڵاتی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو دوایی بومەلەرزەی پاییزی ساڵی ڕابردوو، تووشی بێ هیوایی و بە هۆی فشاری دەروونی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە