چالاکێکی سیاسی کورد لە پێش بارەگای UN لە ئانکارا مانی گرت

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە پێشتریش بەندکراوی سیاسی بووە لە گەڵ بنەماڵەکەی لە پێش بارەگای UN لە ئانکارا مانیان گرت.

١٤ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٨:٣٨

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە پێشتریش بەندکراوی سیاسی بووە لە گەڵ بنەماڵەکەی لە پێش بارەگای UN لە ئانکارا مانیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ دووشەممە (١٤ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٤ی ژوئەنی ٢٠١٨)، شارام ئەلیاسی چالاکی مافی مرۆڤ و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێڕانەگیشتن بە داوای پەنابەرییەکەی هاوڕێ لە گەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی لە پێش بارەگای UN لە ئانکارا مانیان گرت.

شارام ئەلیاسی ماوەی ٤ ساڵ و نیوە کە نیشتەجێی تورکیایە و سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٢ ساڵ و ٨ مانگە کەیسەکەی لەلایەن UN پەسەند کراوە، بەڵام هێشتا چاوەڕوانە هەتا ئەو ڕیکخراوە بۆ وڵاتی سێهەم بیگوازێتەوە.

ناوبراو لە گەڵ دوو منداڵەکەی و خـێزانەکی لە دۆخێکی نالەباری ئابووری دەژین. هەروەها ناوبراو ماوەی ٦ ساڵ لە بەندیخانەکانی مەریوان و ئێڤین و ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە.

شارا ئەلیاسی بە هۆی گەیاندنی هەواڵی کۆڵبەران بە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ حیزبە کوردییەکان” حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو دوای ئەوەی کە ٦ ساڵ لە بەندیخانە بوو بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانە هاتە دەروەو و پاشان وەک پەنابەر ڕووی لە تورکیا کرد.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە