کوژران و بریندار بوونی دوو برای کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
هەنگاو: دوو برای خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بوونە قوربانی.
١١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٣:٢١
هەنگاو: دوو برای خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بوونە قوربانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١) ٣١ی ژانویەی ٢٠٢٢)، لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سەمەند و پراید هاتبووە ئاراوە و سەمندەکە کەوتبووە خوارەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی لوقمان عەبدوڵڵایی گیانی لە دەست دا.
لەم ڕووداوەدا برایەکی دیکەی لوقمان بە ناوی موختار عەبدوڵڵایی بە سەختی بریندار بووە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
ئەم ڕووداوە لە نزیک پردی دواو کە لە جادەی پاوە بۆ نەوسوود هەڵکەوتووە ڕووی داوە و ئەو دوو کەسە کە برای یەکترین، خەڵکی گوندی تاوگۆزی سەر بە شاری جوانڕۆ بوون.