مەهاباد_ خوێندکارێک خۆی کوشت و ههر ٦ ڕۆژێک کهسێک لهو شاره خۆی کوشتووه
هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد به هۆی کێشهی خێزانی و ههژارییهوه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد به هۆی کێشهی خێزانی و ههژارییهوه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ''هەنگاو''، ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٦ی خاکهلێوهی ٩٧ \ ١٥ ی ئاوریلی ٢٠١٨)، خوێندکارێکی خەڵکی گوندی 'گرده گڵی ناوچەی شاماتی مەهاباد، خۆی هەڵواسی و بەو شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
خەلیل ئەبووبەکری، کوڕی سماییل ناسنامەی ئەو خوێندکارە کوردەیە و هۆکاری خۆکوژیشی لەلایەن سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە بە ''هەنگاو''، کێشەی بنەماڵەیی و هەژاری ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ''هەنگاو''، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ٥ هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئامارەکانی ''اهەنگاو'' پیشان دەدەن، لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا، ٣ پیاو و ٢ ژن خۆکوژییان کردووە.