برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٠:٠٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان بەدری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە ئەو کۆڵبەرە کردووە و سەری بە سەختی پێکراوە.

عوسمان بەدری خەڵکی گوندی «وانیسەر» ی سەلاسی باوەجانییە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە