برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٠:٠٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٥ی فێوریەی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد ڕۆستەم نەژاد ٣٣٣ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی شمشێری پاوە بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی جوانڕۆ گوازراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە