بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٦ی فێبریوەری ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی سەعدی زینی لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێرانی بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕایگەیاند: ''سەعدی زینی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێن و لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و پێکراوە».

ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە