کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٠:٥٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی عەلی دەویشانفەرد تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە ئەنجامی زەختی زۆرێک کە بە هۆی هەڵگرتنی کەل و پەلی قورس و هەروەها کەش و هەوای سارد و بارینی بەفر بۆ جەستەی هاتووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

عەلی دەرویشانفەرد خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی شاری جوانڕۆ گوازراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە