نەوسوود/ بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێک بریندار بوو
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢١ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئەرکان مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شۆشمێ سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرکان مەحموودی خەڵکی گوندی «میراودەلی» بەخشی باینگانی پاوە بووە و لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە لاوە لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی «قودس» ی پاوە گوازراوەتەوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانی کەم ٣ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.