برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین

هەنگاو: لە دوو ڕووداوی جیادا لە سنووری نەوسوود و بانە لانی کەم چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەشی لاقیانەوە بە سەختی بریندار بوون.

٢ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٣:٤١

 

هەنگاو: لە دوو ڕووداوی جیادا لە سنووری نەوسوود و بانە لانی کەم چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەشی لاقیانەوە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ (٢١ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە لانی کەم سێ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەم سێ کەسەی، فواد مەهدی ئیبراهیمیان ٢٤ ساڵە، کیانوش ڕەئووفی ٢٤ ساڵە و ئامانج ئیبراهیم پوور ٢٢ ساڵە ڕاگەیاندووە.

ئەم کۆڵبەرانە لاقیان بە سەختی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە.

هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرکان مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانی کەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە