خۆی ـ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری خۆی کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە.
٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:١٦
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری خۆی کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە ( ١٤ی ڕەشەممە / ٥ی مارس)،کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی کەوتە بەر گولـلەی هێزە داگیرکەرەکانی حکومەتی ئێران و بە توندی بریندار بوو.
هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردەی ئیبراهیم شاکری ڕاگەیاند و وتیشی کە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پشتی بە سەختی بریندار بووە.
دەوترێت کە ئەم کۆڵبەرە کوردە هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.