کۆڵبەرێكی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقیەنەوەی مین لاقێکی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری پیرانشار بە سەختی بریندار بوو.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٤٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری پیرانشار بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (١٨ی پووشپەر ٢٧١٨/ ٩ی ژوئیە ٢٠١٨) بە هۆی تەقینەوی مینێکی چێندراو لە سنووری حاجی عومران کۆڵبەرێکی مەهابادی بە سەختی بریندار کرا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“  ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٦ ساڵەی “هیوا خزرپوور” کوری عەلی ڕاگەیاندووە، ناوبراو یەکێک لە قاچەکانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە