برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەوڵاوا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
٦ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٩:٠٦
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٤ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای ژاڵانەی سەوڵاوا، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فواد ڕاەپەیکەر بریندار بووە.
فواد ڕاەپەیکەر خێزاندار و خەڵکی گوندی «بەردەڕەشە» ی مەریوان بووە.