سپا لە ناو خاکی باشووری کوردستان کۆڵبەرانی دایە بەر لێدان و کوتان و ٨ سەر ئەسپی کوشت
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران دەیان کۆڵبەریان دوایی دەستبەسەر کردن دایە بەر لێدان و کوتان و ٨ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیشان کوشت.
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران دەیان کۆڵبەریان دوایی دەستبەسەر کردن دایە بەر لێدان و کوتان و ٨ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیشان کوشت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەوی پێنجشەممە (٢٨ی پووشپەری ٢٧١٨/ ١٩ ژوئیە ٢٠١٨)، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانی شرام لە نێوان هانە گەرمەڵە و کێمنە سەر بەشاری نەوسودی پاوە، دەیان کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و ئەو کۆڵبەرانەیان داوەتە بەر لێدان.
یەکێک لە کۆڵبەران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵینێری “هەنگاو” ڕاگەیاند: ئەو هێزانە بە فەرماندەیی کەسێک بە ناوی موسلێم نەزەری بێ رێزیان بە کۆڵبەران کردووە. هەروەها لە پێش چاوی کۆڵبەران ٨ سەر ئەسبیان بە ڕەگبار بەستووە دەستیان بە سەر کەل و پەلی کۆڵبەراندا داگرتووە.
ئەم کۆڵبەرە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەم هێزانە لە شوینێک بە ناوی (کەلی عایشە) کەمینیان کردووە کە ئەم شوێنە خاکی هەرێمی کوردستانە.