هەواڵی تەکمیلی لەسەر کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر لە پیرانشار + وێنەکان
هەنگاو: بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو پۆلێک لە کۆڵبەرانی سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا
هەنگاو: بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو پۆلێک لە کۆڵبەرانی سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا چوونە ناو کێڵگەیەکی مین و کە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لە دەست دا و لانیکەم سی کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (١٨ی ڕەشەممە / ٩ی مارس)، پۆلێک کۆڵبەری کورد لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”پەتک“ دوای ئەوەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا چوونە ناو کێڵگەیەکی مێن ڕێژکراو و لە ئاکامدا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە پیرانشار ڕایگەیاند کە لەو ڕووداوەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ئەمیرخان روخیدە“ ناسراو بە “ئەمیر شاڵی” و تەمەن ٢٨ ساڵ لاقێکی لە دەست داوە و بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.
ناسننامەی دوو لەو کۆڵبەرانە کە بە سەختی بریندار بووە “مستەفا ئەحمەد پوور” تەمەن ٢١ ساڵ و “پەمان زارع” ڕاگەیندراوە .
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی کۆڵبەری دیکە کە بریندار بووە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.